پایتەخت

داشكانی له‌ %20ی كرێی خوێندن جێبه‌جێده‌كرێت

داشكانی له‌ %20ی كرێی خوێندن جێبه‌جێده‌كرێت
کورتە

له‌گه‌ڵ داشكانه‌كه‌ی پێشوو، ئه‌مساڵ قوتابییان به‌ ڕێژه‌ی له‌ %65 داشكانیان له‌ كرێی خوێندن بۆ ده‌كرێت

دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری داشكانی له‌ %20ی كرێی خوێندن بۆ ته‌واوی قوتابییانی زانكۆ حكومییه‌كان ده‌رچوو، ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه‌ چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه‌، سەرەڕای داشکاندنی ڕێژەی له‌ %45، بە ئیمزاى د. ئارام محه‌ممه‌د قادر بڕیارى داشکاندنێکی دیکەى کرێی خوێندن بە ڕێژەی له‌ %20 کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ نووسراوه‌، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و خانەوادەی قوتابییان و دۆخی ناوچه‌كه‌، دوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بریاردرا به داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی له‌ %20، سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە ڕێژەی %45، بەمەرجێک قوتابی تا 3\5\2026، تەواوی قیستەکانی بدات.

 

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌، ئەم بڕیارە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی وه‌ك پارالێل و ئێواران، هه‌روه‌ها خوێندنى باڵا وه‌ك دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا  بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026، زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر بڕیاری لێخۆشبوون له‌ كرێی خوێندن به‌ له‌ %45 بۆ قوتابییان ده‌رچووبوو، له‌وباره‌یه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ڵێت: جێبەجێ کردنى ئەم بڕیارە نوێیه‌ بەدەرە لەو داشكاندنانه‌ی کە پێشوتر لەلایەن وەزارەتمان ئەنجام دراون.

29 ئازار 2026 14:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026