دابه‌شكردنی به‌نزین و غاز ده‌ستپێده‌كاته‌وه
به‌نزین و غاز به نرخی پاڵپشتیكراو دابه‌ش ده‌كرێت
وا بریاره، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌نزین و غاز به نرخی پاڵپشتیكراو ده‌ستپێبكات.
ئه‌مڕۆ سالار محەممەد، بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، دوای دوو ڕۆژ له وه‌ستانی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین به نرخی پاڵپشتیكراو (750 دینار)، سبه‌ی دووشه‌ممه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌ش نه‌كردنی به‌نزینی ئاشكرا كرد: كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاو وایكرد، ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین كه‌مبكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ڕۆژی سێشه‌ممه 30 هه‌زار بتڵ غازی حكومی به نرخی 8 هه‌زار و 500 دینار، له ڕێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها به پێی بریاره نوێیه‌كه هه‌ر خێزانێك ده‌توانێت له مانگێكدا 2 بتڵ غاز وه‌ربگرێت.