لەسەر لێدوانێک لە بارەی هەژاریی وەزیرێکی کوبا دەستی لەکار کێشایەوە

دوای ڕووبەڕووبوونەوەی رەخنەی خەڵک، وەزیری کاری کوبا بە ناچاری دەستی لە کار کێشایەوە
لەسەر لێدوانێک لە بارەی هەژاریی وەزیرێکی کوبا دەستی لەکار کێشایەوە
دوای ڕووبەڕووبوونەوی ڕەخنەی تووندی خەڵک و بەرپرسانەی وڵاتەکەی، وەزیرێکی وڵاتی کوبا دەستی لە کار کێشایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پێگەی کوبا هێدڵاینس بڵاویکردەوە، ماوەیەک لەمەوبەر مارتە ئیلێنا، وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی وڵاتی کوبا، لە کۆبوونەوەیەکی نیشتیمانی گووتی: "هیچ کەسێکی سواڵکەر و هەژاری ڕاستەقینە لە وڵاتەکەمان بوونی نییە، تەنیا کەسانێکن، کە خۆیان هەژار دەردەخەن و لە ڕێگەی سواڵکردنەوە پارەی ئاسان پەیدا دەکەن."
دوا بەدوای ئەم قسەیەی مارتە ئیلێنا، تووشی سەرزەنشت و ڕەخنەیەکی تووندی خەڵکی وڵاتەکە و بەرپرسانی حکومەت بوویەوە، بەهۆی ئەوەی وڵاتەکە بە قەیرانی ئابووریەوە دەناڵێنێت و ڕێژەی هەژاریش بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەووە کردووە.
ناوبراو دواجار ددانی بە هەڵەکەی خۆیدا دانا و داوای لێبردوونی لە خەڵك کرد، دواتریش داواکاری دەستلەکارکێشانەوی لە پۆستەکەی پێشکەش کرد، کە لە 2019ـەوە دەستبەکرابوو بوو، ئەمڕۆ داواکارییەکی لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەیەوە قبووڵ کرا.