ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە دەریای عوماندا گرت

کەشتییەک بە دوو ملیۆن لیتر لە نەوت و سووتەمەنی قاچاخ لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا
ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە دەریای عوماندا گرت
ئێران لە دەریای عومان دەستی بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری نەوتدا، بە 17 سەرنشینەوە گرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پێگەی ترەید ویند نیوز بڵاویکردووەتەوە، تانکەرێکی بیانی لە دەریای عومان و لەنێو سنوورە ئاوییەکانی ئێران بە تۆمەتی هەڵگرتنی دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ، دەستی بەسەردا گیرا.
هۆکاری دەست بەسەردا گرتنی ئەم تانکەرەش، بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی یاسایی پەیوەست بە باری کەشتییەکەوە بووە و 17 کەس لە ستافی کەشتییەکە لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، کەشتییەکەش بۆ بەندەری جاسک لە پارێزگاری هورموزگان گوێزراوەتەوە.
جێی باسە موجتەبا قارەمانی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بە هیچ شێوەیەک نەرمی نانوێن بەرامبەر بەقاچاخبردنی نەوت و سووتەمەنی لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران و تاوانباران ڕووبەڕووی سزا دەکەنەوە.