مینی پاسێک وەرگەڕاو لە ئەنجامدا 15 کەس برینداربوون
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی برێکەوە مینی پاسێک لە سنووری هەڵەبجە وەرگەڕا
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی برێکەوە مینی پاسێک لە سنووری هەڵەبجە وەرگەڕاو و ژمارەیەک سەرنشین بریندارن.
سەرچاوەیەک لە ناحیەی مەیدان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی برێکەوە مینی پاسێک لەسەر ڕێگەی گوندی بەلەزۆ بۆ ناحیەی بەمۆ کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەم هۆیەوە وەرگەڕا.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد، 15 سەرنشین برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان کراون، کە نزیکەی حەوت کەسیان ئافرەتن.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەم سەرنشینانی مینی پاسەکە خزم و کەسوکاری یەکترن و برینەکانیان سەخت نییە.
لای خۆیەوە، سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، چوار لەو بریندارانە بەخۆی خراپی دۆخی تەندروستیان گەیەندراونەتە شاری سلێمانی.