پایتەخت

سەرۆک بارزانی: ئەم پەلامارە دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

سەرۆک بارزانی: ئەم پەلامارە دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت
کورتە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی تووندی لەسەر هێرشەکەی ئێران بڵاوکردەوە

سەرۆک بارزانی لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەکانەوە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو پەلامارە دوژمنكارانەیە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت، ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە بە بێ گوێدانە بنەماكانی دراوسێتی ئەنجام دەدرێت.

 

کەمێک لەمەوبەر سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە: "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەم کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە موشەکی ئێرانی كرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. بە داخێكی زۆرەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون".

 

سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئەو پەلامارە ناڕەوایە دەكات و دەڵێت: "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم".

 

سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە، ئەو پەلامارە دوژمنكارانەیە و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت، ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە بە بێ گوێدانە بنەماكانی دراوسێتی و یاسای نێودەوڵەتی بەرانبەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت". 

 

لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە، هەرێمی كوردستان بەشێک نەبووە لەم شەڕەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە و هیچكات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر دراوسێکان.

24 ئازار 2026 16:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026