پایتەخت

هێزە تورکمانییەکان: پێویستە حکومەتی عیراق سنوورێک بۆ هێرشەکانی سەر هەرێم دابنێت

هێزە تورکمانییەکان: پێویستە حکومەتی عیراق سنوورێک بۆ هێرشەکانی سەر هەرێم دابنێت
کورتە

هێزە تورکمانییەکان سەرکۆنەی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن

 

هێزە تورکمانییەکان سەرکۆنەی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێن: "پێویستە حکوومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێک دابنێت".

 

ئەمڕۆ سێشەممە هێزە تورکمانییەکان ڕاگەیەندراوی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، ئەو هێرشە ناڕەوايانەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان ئیدانە و سەرکۆنە دەکەن کە بووە هۆکاری شەهیدبوونی ژمارەیەک لە پێشمەرگە قارەمانانەی کە پارێزەری ئارامی و سەلامەتی خەڵکی کوردستانن بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.

 

هێزە تورکمانییەکان سەرەخۆشی خۆیان لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدە قارەمانەکان دەکەن، لە خوداى گەورە دەخوازن بە بەهەشتی بەرینی شادیان بکات  داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەن.

 

بەپێی راگەیەندراوی هاوبەشی هێزە تورکمانییەکان هاتووە، پێویستە حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  سنوورێک بۆ ئەم هێرشانەی  سەر هەرێمی کوردستان دابنێن کە هەرێمی تەبایی و پێکەوەژیانی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.

24 ئازار 2026 20:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026