هاکان فیدان پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی پێشمەرگەکان ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هاوخەمی پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی و تورکیای بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیاند بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە.
هاکان فیدان، هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست، لەلای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێم کوردسان سوپاسی پەیوەندی و هاوخەمیی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد.