پایتەخت

کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر: خەمبارین بە گیان لەدەستدانی شەش پێشمەرگەکە

کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر: خەمبارین بە گیان لەدەستدانی شەش پێشمەرگەکە
کورتە

کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەش پێشمەرگە شەهیدەکان دەکات

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران بە درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای خەلیفان.

 

کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەمبارن.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێران شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکە برینداربوون.

 

لە درێژەی بەیاننامەکەی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی عێراق دەکەن.

 

لە دەستپێکی هێرشی ئەمریکا و ئیسڕائیل دژ بە ئێران نزیکەی 400 جار هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان (بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بارەگای پێشووی یوئێن لە سلێمانی، فڕۆکەخانەی هەریر و دەیان شوێنی مەدەنی) لەلایەن ئێران و گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق کراونەتە ئامانج.

24 ئازار 2026 20:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026