په‌یامی مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه گه‌یشت
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵوێست له‌براه‌ی هێرشی مووشه‌كی سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌نوێنێت و داوایه‌كی خێراشی هه‌یه
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاوكرده‌وه و داوایه‌كی خێراشی له حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڵاویكرده‌وه، هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له بڵاوكراوه‌كه‌ی ده‌ڵێت: سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەم.
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبەنەوەی ئەم دوژمنکاریەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر و داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به شه‌ش مووشه‌كی بالیستی بارەگای فیرقەی 7ی فەرماندەیی دەڤەری یەکی هێزی پێشمەرگه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و زیاتر له 20ی دیكه‌ش برینداربوون.