سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە جێگەی قبووڵ نییە
پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، جێگەی قبووڵ کردن نییە.
کەمێک لەمەوبەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیاییدا ئیدانەی ئەو هێرشەی کرایە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان دەکات و دووپاتی کردەوە، بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان لەهەموو پێکهاتەکانیاندا جێگەی قبوڵکردن نییە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕوونیکردەوە، پاراستنی دەزگا ئەمنییەکان پێویستی بەهەڵوێستێکی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق هاتووە، نابێت عێراق لە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک تێوەبگلێت، ئەوە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی نەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای خەلیفان بە شەش مووشەکی ئێران کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە برینداربوون و دەیانی دیکەش برینداربوون.