پایتەخت

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە
کورتە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی گرینگ، لەوانەش پرسی مووچە و نەوت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات

بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی،  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی گرینگ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی ئەو رەشنووسە بکرێت کە دراوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت.

بە گوێرەی کارنامەکەی، ئەم پرسانە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێن:

- بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.

 - رێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ.

 - دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

جێی باسە، نزیکەی 80 ڕۆژە حكومه‌تی عێراق به‌ بڕیارێكی سیاسی و دروستكردنی چه‌ندین بیانووی دوور له‌ واقیع مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ناكات.

16 تەمموز 2025 14:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025