پایتەخت

دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
کورتە

عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لێژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی لە ئاسایی بوونەوەی دابەشکردنی غازی ماڵانی دا.

ماوەی دوو ڕۆژە دۆخی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت، هەر ئەمڕۆ 235 بارهەڵگری غاز براونەتە گەڕەکەکانی ئەو شارە.

ئەمڕۆ دووشەممە عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لێژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەیانی دابەشکردنی غاز دەبێتە 90٪ هەروەها 15 کارگە دەکەونەوە کار، هەر ماڵێک بوتڵێک غازی بەنرخی فەرمی پێ دەدرێت.

عومەر عەبدوڵڵا ڕوونیکردەوە، دۆخی دابەشکردنەکە بەرەو و ئاسایی بوونەوە دەچێت و هەر بریکارێک گرانفرۆشی بکات پسووڵەی سەرپێچی بۆ دەکرێت.


سەبارەت بە دابەشکردنی غاز بە ڕێگەی سیستەمی کۆبۆن سەرۆکی لێژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیار بدا، ئەوا سیستەمی کۆبۆن بەکار دەهێنن بەڵام تا ئێستا بەڕێگەی بریکارەکانەوەیە.

دوای وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر قەیرانی کەمی غاز لە تەواوی هەرێمی کوردستان سەریهەڵدا، نرخی هەر بوتڵێک بۆ نزیکەی 25 بۆ 30 هەزار بەرزبوویەوە.

23 ئازار 2026 22:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026