پایتەخت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی و 14 چەکداری دیکە کوژران

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی و 14 چەکداری دیکە کوژران
کورتە

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباریان لە ڕۆژئاوای عێراق کردووەتە ئامانج.

دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و زیاتر لە 10 چەکداری دیکەی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە عێراقییەکانەوە بڵاویکردەوە، چەندین هێرشی مووشەکی بارەگاکانی حەشدی شەعبیان لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق کردە ئامانج و سەعد دوای بعێجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە حەشدی شەعبی و 14 چەکداری دیکە لە هاوەڵەکانی کورژان و 30 دیکەش بریندار بوون.

حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمریکای بەم هێرشانە تۆمەتبار کرد و ئاماژەی بە کاتی هێرشەکە کرد، کە ئەو فەرماندەیە و چەکدارەکانی دیکە "سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانیی خۆیان بوون"، حەشد هێرشەکەی بە "دەستدرێژییەکی ترسنۆکانە" ناوبردووە و دەڵێت، "ئەم کارە سووکایەتیکردنە بە خوێنی رۆڵەکانی عێراق و پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە."

لە سەرەتای جەنگی ئێران و ئیسرائیل/ئەمریکا بە بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکرێتە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی بابل، ئەنبار و نەینەوا، ئەوانیش لە بەرامبەردا هێرشی مووشەکی و درۆنییان دەکەنە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە.

24 ئازار 2026 10:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026