پایتەخت

فەرماندەیی دەڤەری 1: بە شەش مووشەک هێرشکرایە سەر پێشمەرگە

فەرماندەیی دەڤەری 1: بە شەش مووشەک هێرشکرایە سەر پێشمەرگە
کورتە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24-3-2026 بە چەندین درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و فەرماندەیی دەڤەری 1 لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان دەکات.

فەرماندەیی دەڤەری 1ـی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وردەکاری هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر هێزەکانی پێشمەرگەی بڵاوکردەوە، کە لە دوو کاتی جیاوازدا ئەنجام دراون.

ئەمڕۆ سێ شەممە، فەرماندەیی دەڤەری 1ـی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بارەگاکانی فیرقەی 7 لە دوو کاتی جیاوازی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 24-3-2026 بە مووشەک کرانە ئامانج کە بەمشێوەیە بووە:

- لە کاتژمێر 01:50 خولەک بارەگای فیرقە بە پێنج مووشەک بۆردوومان کرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

 
- لە کاتژمێر 02:50 خولەک، جارێکی دیکە لە نزیک بارەگای فیرقە و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی کەلەکین، هێرشێکی دیکە بە یەک مووشەک ئەنجامدرا.

فەرماندەیی دەڤەری 1ـی پێشمەرگە جەخت دەکەنەوە، هێزەکانیان لە ئامادەیی تەواودان و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان بەردەوامە.


جگە لەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی هێرشەکانی پێشووترەوە هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدابوو، یەکێکیان ئەندامێکی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر بوو، شەشیان پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوی دیکەش سەربازێکی فەرەنسی بوو لە هەولێر.

24 ئازار 2026 09:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026