پایتەخت

دژە تیرۆری کوردستان: بەدرۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی

دژە تیرۆری کوردستان: بەدرۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی
کورتە

دژە تیرۆری کوردستان سێیەم هێرشی درۆنیی ئەمڕۆی لە سنووری زاخۆ و دهۆک ڕایگەیاند

بەدرۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیلی ئەمریکی

دژە تیرۆری کوردستان هێرشێکی دیکەی درۆنی بۆ سەر کێڵگەیەکی نەوتیی ئەمریکی لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند و بەمەش دەبێتە سێ هێرشی درۆنی تەنیا لە بەربەیانی ئەمڕۆدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 7:14، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی "هاند ئۆیلی ئەمریکی" لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی نێوان 6:00 و 7:00ـی بەیانی لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور و تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

جێی باسە دوو ڕۆژ لەمەوبەر، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر و بەرەبەیانی دوێنێش کاتژمێر 7:00ـی بەیانی، هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتیی سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆک، دواتر نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ درۆنێک لە ناحیەی تەکیە کەوتە خوارەوە و بەر شاخێک کەوت.

16 تەمموز 2025 06:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025