ئێران به تووندی وه‌ڵامی تویته‌كه‌ی تره‌مپی دایه‌وه
تره‌مپ په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ئێرانیش بڕوای پێناكات
ئێران نیگه‌رانه له تویته‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی گفتوگۆ و دانیشتنی پێكه‌وه‌یی و ئامانجی تویته‌كه‌شی ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تویتێكی كرد و ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆی زۆر باش ده‌كه‌ین و ئامانج له‌و هه‌وڵه‌ش ڕێككه‌وتنه و باش بوونی دۆخه‌كه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا عه‌باس عێراقچی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به تووندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپی كرد و بڵاویكرده‌وه، ئامانجی تره‌مپ له‌م تویته چه‌واشه‌كارانه بریتییه له دابه‌زاندنی نرخی وزه و كڕینی كاتێكی زیاتره بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه سه‌ربازییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاتووه، هه‌وڵ هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان به‌ڵام تاران ده‌ستپێشخه‌ری جه‌نگ نه‌بووه، بۆیه پێویسته داواكارییه‌كان ئاڕاسته‌ی واشنتن بكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی فارس له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئێران ئاشكرای كردووه، تاران ئاماده نییه هیچ جۆره ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ واشنتن واژوو بكات. ئه‌و گووتانه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانج گرتنی وێستگەکانی کارەبای لە ڕۆژئاوای ئاسیا كردووه بۆیه پاشه‌كشه‌ی كردووه و په‌شیمانیش بووه‌ته‌وه له هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر گه‌رووی هورمز.