ئێران هه‌ره‌شه‌ی تووند و مه‌ترسیدار له ئه‌مریكا ده‌كات
دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و به‌پێی هه‌ره‌شه‌كان ناوچه‌كه تووشی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی كاره‌با ده‌بێته‌وه
له چواره‌م هه‌فته‌ی جه‌نگ ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر جیهانی تووشی ئاسته‌نگییه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری و سه‌قامگیری كردووهته‌وه و هێرشه چڕ و وێرانكه‌ره‌كانیش درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه، له حاڵه‌تی هێرشكردنه سه‌ر وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ڕاسته‌وخۆ ته‌واوی وێستگه‌كانی كاره‌با له ئیسرائیل به ئامانج ده‌گرین، هه‌روه‌ها هێرشی چڕ و فراوان ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی بنكه و به‌رژه‌وه‌ندپپه‌كانی ئه‌مریكای لێیه له ناوچه‌كه و وێستگه‌كانی كاره‌با به ئامانج ده‌گرن.
هه‌روه‌ها پاسداران هۆشداری ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرش بكرێته سه‌ریان وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه‌كان له ئیسرائیل و به‌شێك له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئامانج ده‌گرن.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سوپای پاسداران، ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه كه گوتبووی: تا 48 كاتژمێری داهاتوو، گه‌رووی هورمز نه‌كرێته‌وه ژێرخانی كاره‌بای ئێران ده‌كه‌ینه ئامانج.
جێی باسه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تره‌مپ له بڵاوكراوه‌یه‌كدا داوای له وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا كرد، تا پێنج رۆژی دیكه هه‌ڕه‌شه نه‌كه‌نه سه‌ر ژێرخانی كاره‌بای ئێران و هه‌وڵی له‌ناوبردنی نه‌ده‌ن.