ئه‌مریكا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ئیسرائیل ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه ئه‌گه‌ری 'درێژبوونه‌وه‌ی جه‌نگ' هه‌یه و تارانیش بێده‌نگه
به‌رپرسانی كۆشكی سپی، هۆشداری به ئیسرائیل له پرۆسه‌ی چۆنییه‌تی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها تارانیش ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و په‌یامی تووندیان پێداوه.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی هه‌واڵی 'الحدث' بڵاویكرده‌وه، بەرپرسانی کۆشکی سپی هاوتا ئیسرائیلییەکانیان ئاگادار کردووەته‌وە،کە هەر ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز به لایه‌نی كه‌مه‌وه چەند هەفتەیەکی دەوێت.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی 'الحدث' هاتووه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا به به‌رپرسانی ئیسرائیلییان گوتووه، واشنتن ڕێگه به ئێران نادات گەرووی هورمز کە 20%ی نەوتی جیهان تێیدا تێدەپەڕێت، بە بارمتە بگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مریكا و ئیسرائیل له حاڵه‌تی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل خۆیان بۆ جه‌نگێكی درێژتر تا به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن.