پایتەخت

دژە تیرۆری کوردستان: بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ

دژە تیرۆری کوردستان: بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ
کورتە

لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ

درۆنی بۆمبڕێژکراو  بەرەبەیانی زوو لە دوو کێڵگەی جیاواز لە سنووری زاخۆ، هێرشیان ئەنجامدا و زیانی زۆریان گەیاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی کاتژمێر 6:00  لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، دواتر کاتژمێر  7:00 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هاوکات جگە لە  لە زیانی ماددی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر و بەرەبەیانی دوێنێش کاتژمێر 7:00ـی بەیانی، هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتیی سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆک، دواتر نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ درۆنێک لە ناحیەی تەکیە کەوتە خوارەوە و بەر شاخێک کەوت.

16 تەمموز 2025 08:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025