سیروان گه‌ردی: سزا سیاسییه‌كه‌ی عێراق به لێژنه و ڕێككه‌وتن چاره‌سه‌ر نابێت

چالاكوانێكی كورد پێیوایه سزا سیاسییه‌كانی عێراق به لێژنه و ڕێككه‌وتن چاره‌سه‌ر نابن و ڕێگه‌ی دیكه هه‌یه
چالاكوانێكی دیاری هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، عێراق سزای سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، كه دڵنیام له‌وه‌ی به لێژنه و ڕێككه‌وتن چاره‌سه‌ر نابێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سیروان گه‌ردی یه‌كێك له چالاكوانه ناسراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەو سزا سیاسیەی کە بە مەنتقی هێز لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراق رووبەرووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە، نە بە لێژنە نە بە رێکەوتن چارەسەر نابێت، تەنها دوو رێگامان لە پێشە.
سه‌باره‌ت به‌و دوو ڕێگایه نووسیویه‌تی، خاڵی یه‌كه‌م بریتییه له کۆدەنگی سیاسی کوردستانی، کە لەم پێنج هێزەی ئێستا لە پەرلەمانی عێراق کورسیان هەیە، هاوشێوەی ئیتاری تەنسیقی لە هەموو شت جیان، بەڵام لە پرسی بریاردان و چارەنووساز و یەکلایی کەرەوە یەک بریارن، بۆ بەرژەوەندی خەڵک ئەم بابەتە بە فەرمی دروست بکرێت لە ئاستی کەسی یەکەم.
له درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی خاڵی دووه‌می خستووه‌ته‌ڕوو، جەنگ، کە ئێستا لە لایەن بەشێک لە ئیتاری تەنسیقی وتراوە بە خۆشی یان بە شەڕ دەبێت هەرێمی کوردستان تەسلیم بێت، بۆیە دەبێت بگەڕینیەوە داواکاری سەرەکی هەرێمی کوردستان، کە خاکە، کەرکووک ئامانجی ئەو جەنگە بێت، ئیتر داواکاری لە مووچە و بووجەوە، بۆ گەڕاندنەوەی خاکی کوردستان.
له كۆتاییدا باسی له‌وه كراوه، ئەمە درووشمی کوردستان یان نەمانە، کە لە خاڵی یەکەم بە هێزی مەنتق گفتوگۆی لەسەر بکرێت، لە خاڵی دووەم بە کۆدەنگی بە مەنتقی هێز مامەڵە بکرێت.