فەرماندەی هێزەکانی بەسیج لە ئێران كوژرا
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل كوشتنی یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه هه‌ره گرینگه‌كانی ئێرانی له‌نێو دڵی تاران ڕاگه‌یاند
له درێژه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ئیسرائیل كوشتنی یه‌كێك له به‌رپرسه سه‌ربازی و ئه‌منییه هه‌ره گرنگه‌كانی ئێرانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ ئێڤی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل له ئێكس بڵاویكرده‌وه، دوێنێ هێزه‌كانی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشێكی فراوانییان به پشت به‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری بۆ سه‌ر تاران، ته‌ورێز و شیراز كرد، له ئه‌نجامدا غوڵامڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی بەسیج لە ئێران كوژرا.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ بارەگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزه‌كانی ئیتڵاعات، هێزه‌كانی بەسیج، كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، مووشه‌كی بالیستی و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به ئامانج گیراون.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه‌ی سوپا ئاشكرای ده‌كات، گورزه هه‌واڵگرییه‌كه له‌نێو دڵی تاران ئه‌نجامدراوه و غوڵامڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی میلیشیای هێزەکانی بەسیج لە ئێران كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه سه‌ركوتی نیگه‌رانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه به ئامانج گیرا و به‌هۆی چڕی هێرشه‌كان كۆتایی پێهێندرا.