موجته‌با خامنه‌یی به 'ڕێككه‌وت' له مردن ڕزگاری بووه
لە کۆبوونەوەوه بۆ کارەسات؛ چیرۆكی دواهه‌مین خوله‌كه‌كانی ژیانی عه‌لی خامنه‌یی و چۆنیه‌تی ڕزگاربوونی موجته‌با خامنه‌یی
له تۆمارێكی ده‌نگی دزه‌پێكراو، نهێنییه‌كانی ڕزگاربوونی موجته‌با خامنه‌یی و كوشتنی عه‌لی خامنه‌یی، له دواهه‌مین خوله‌كی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له رۆژی 28ی مانگ ئاشكرا ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی ته‌لیگرافی به‌ریتانی، تۆمارێكی ده‌نگی نهێنی مەزاهیر حسێنی، بەرپرسی پرۆتۆکۆلی نووسینگەی عەلی خامنەیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌پێی تۆماره‌كه، كاتژمێر 9:32ی بەیانی ڕۆژی شەممە، کەمێک پێش هێرشەکەی ئیسرائیل، عەلی خامنەیی لە کۆبوونەوەیەکدا بووە لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی باڵای وڵاته‌كه، لەو كاته‌شدا موجتەبا خامنەیی بۆ کارێکی تایبەت ده‌چێته حەوشەی ماڵەکە.
هەروەها ئاماژەی دراوه، لە کاتی هێرشەکەدا، هاوسەر و کوڕه‌كه‌ی موجتەبا دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوه، بەڵام خۆی تەنیا به سوكی قاچی بریندار بووە و توانیویه‌تی لە ڕووداوەکە ڕزگاری ببێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ته‌لیگرافی به‌ریتانی، موجتەبا و خوشک و براکانی لە هەمان ماڵدا لەگەڵ عه‌لی خامنه‌یی باوکیان دەژیان.