دیمه‌شق خواردنه‌وه‌ی كحولی قه‌ده‌غه كرد
له نوێترین بریاری حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع خواردنه‌وه‌ی كحولی له دیمه‌شق قه‌ده‌غه‌كرا
به‌پێی بڕیارێكی نوێی پارێزگای دیمه‌شق، پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان لە ناو ڕێستۆرانت و یانە شەوانەکان بە تەواوی قەدەغە کرا.
پارێزگای دیمه‌شق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، خواردنەوە کحولییەکان لە ناو ڕێستۆرانت و یانە شەوانەکان به‌ته‌واوی سنووردار ده‌كرێت. بەپێی ڕێنماییەکان، فرۆشتنی خواردنه‌وه‌كان ته‌نیا بە شێوەی بوتڵی داخراو و لە سنووری سێ ناوچەی دیاریکراوی تایبەت بە مەسیحیەکان و ده‌بێت شوێنه‌كه مۆڵەتی فەرمی بازرگانی هه‌بێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی خاوه‌ن مۆڵه‌تی فه‌رمی بازرگانین ده‌بێت به لانیكه‌م 75 مه‌تر له شوێنه ئایینی و حكومییه‌كانی وه‌ك مزگەوت و کڵێسا و قوتابخانە و گۆڕستانەكانه‌وه دووربن، هه‌روه‌ها زیاتر له 20 مەتر لە بنکەکانی پۆلیس و فەرمانگەکانی حکومەت دووربن.
بڕیارەکە دوای ئه‌وه دێت، دانیشتووانی دیمه‌شق ده‌یان سكاڵایان له دژی زیادبوونی یانه و ڕێستۆرانته‌كانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان تۆمار كرد. ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌بێت ڕه‌چاوی 'ئادابی گشتی' بكرێت، ئه‌م پرسه دووره له كولتوور و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه.
جێی باسه هەر شوێنێکی پابەندی بریاره‌كه نەبێت، ڕووبەڕووی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت و داخستنی یەکجاری دەبێتەوە. بڕیاردراوه، بۆ ماوەی سێ مانگی دیكه چاوپۆشی له بازرگانان بكرێت، تا خۆیان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كان ده‌گونجێنن و دواتر بریاره‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر.