پایتەخت

ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە

ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە
کورتە

ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئامارەکانی هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێران و گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ژمارەی شەهیدان و برینداران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

 

"لە ، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی، (٣٠٧) هێرشیان کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە (٨) کەس کوژراون و (٥١) کەسی تر برینداربوون."

 

ئەمڕۆ دووشەممە تیمی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئامارەکان بڵاوکردەوە، لە 28ی شوباتەوە سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی، 307 هێرش و بۆردوومانییان و بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

 

تیمی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕوونیکردەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 51 کەسی دیکە برینداربوون.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، بەراورد بە ژمارەی قوربانییان، لە هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا، 23 کەس بووبونە قوربانی، ژمارەی قوربانییان بە ڕێژەی (٥٦.٥٪) زیادیکردووە.

 

ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕوونیکردەوە، هێرشەکان بوونەتە هۆی زیان گەیاندن بە خانووی هاووڵاتییانی مەدەنی، کێڵگەی نەوتی، ئامرازەکانی پەیوەندیکردن، هۆتێل، شوێنی گشتی، دامەزراوەی حکومی و مەدەنی، تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا 21 خانووی هاووڵاتییانی مەدەنی بە ئامانجگیراون یاخود  پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و پاشماوەی تەقەمەنییان بەرکەوتووە.

16 ئازار 2026 21:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026