ئێران داوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كات
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران سه‌ركه‌وتنی پلانی وڵاته‌كه‌ی دژی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند
له هه‌فته‌ی سێیه‌می جه‌نگ و ململانێیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران داوا له ئه‌مریكا ده‌كات، هێزه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكشێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران به میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ئه‌وان ناتوانن ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزن، بۆیه پێویسته بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها قالیباف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، جه‌نگ گۆڕانكاری گه‌وره له ڕووخساری ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دروست ده‌كات، به‌ڵام پێموایه هیچ یه‌كێك له‌م گۆڕانكارییانه به‌دڵی ئه‌مریكا نابێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ده‌ڵێت: دوژمن نه‌یتوانی پلانه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر ئێمه‌دا جێبه‌جێ بكات. به پێچه‌وانه‌وه، ئێمه سه‌ركه‌وتووبووین له‌وه‌ی پلانمان بۆ هه‌ر ستێك دانابوو توانیمان به‌دیبهێنین.
ئه‌م كاردانه‌وه‌یه له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت، ئه‌مریكا باسی پێكانی حەوت هەزار ئامانجی لە سەرانسەری ئێران كرد. هه‌روه‌ها گوتی: زۆرینه‌ی سیسته‌مه‌كانی بەرگری ئاسمانی و مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون.