پایتەخت

قسەی لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی بەردەڕەش: غاز کەمە و بە بازرگانی ناکرێت

قسەی لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی بەردەڕەش: غاز کەمە و بە بازرگانی ناکرێت
کورتە

هاووڵاتییانی سنووری قەزای بەردەڕەش لە ڕێگەی پایتەخت میدیا، گلەی لە بە بازرگانیکردنی غاز لە سنوورەکەیان دەکەن

هاووڵاتییانی سنووری قەزای بەردەڕەش لە ڕێگەی پایتەخت میدیا، گلەی لە بە بازرگانیکردنی غاز لە سنوورەکەیان دەکەن، لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی بەردەڕەش وەڵام دەداتەوە.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسڕائیل، حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە بەرزنەکردنەوەی نرخی سووتەمەنییەکان و پێدانی بڕی پێویستی غاز بە ماڵان داوە.

 

هاووڵاتییانی سنووری قەزای بەردەرەش، کەڵەک، بشیریان و گوندەکانی دەورەبەری لە ڕێگەی پایتەخت میدیاوە ڕایانگەیاند، غاز بەهیچ شێوەیەک نادرێت بە ماڵان بەڵکو بەشێوەی بازرگانی نرخەکەی بەرز دەکەنەوە و بە خەڵکی دەفرۆشنەوە.

 

لەوبارەیەوە لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی بەردەڕەش بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، نزیکەی 8 هەزار ماڵ غاز وەردەگرن، بەڵام بەهۆی شەڕەوە هاتنی غاز کەم بووەتەوە، بەم هۆیەوە ناتوانن غاز بۆ هەموو ماڵێک دابین بکەن.

 

لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی بەردەڕەش وەڵامی هاووڵاتییان دەداتەوە و ئاشکرای دەکات، بە هیچ شێوەیەک بازرگانی بە غازەوە ناکرێت، هەر کاتێکیش غاز دابەشبکرێت پۆلیس چاودێری دابەشکردنەکە دەکات.

 

بەپێی قسەی لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی بەردەڕەش، ڕێگری دەکەن لە بازرگانی کردن بە غازەوە و بەرزکردنەوەی نرخەکەی.

16 ئازار 2026 22:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026