سیناتۆرێكی ئه‌مریكی: تره‌مپ نازانێت چۆن واز له جه‌نگ بێنێت
تره‌مپ بیر له هه‌ڵاتن ده‌كاته‌وه و سیناتۆرێكی ئه‌مریكیش ناته‌نیاهوو تۆمه‌تبار ده‌كات
سیناتۆرێكی دیاری ئه‌مریكا په‌رده له‌سه‌ر زانیارییه‌كی سه‌یر لاده‌دات و پێیوایه، تره‌مپ ده‌یه‌وێت له‌م جه‌نگه بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام نازانێت به چ ڕێگه‌یه‌ك خۆی ده‌رباز بكات.
بێرنی ساندەرز، سیناتۆری ناوداری ئه‌مریكی له تۆڕی ئێكس ڕایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ به‌رپرسه له هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، چونكه به‌هۆی كاریگه‌ری ته‌لئه‌بیب له‌سه‌ر هه‌لوێسته‌كانی واشنتنی ڕاكێشایه‌وه نێو ئه‌م جه‌نگه‌وه.
ئه‌و سیناتۆره پێیوایه، تره‌مپ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له‌م جه‌نگه بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام نازانێت و هیچ ڕێگایه‌كی ده‌ربازبوونی پێ نازانێت.
هه‌روه‌ها بێرنی ساندەرز به تووندی هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆكی ئیسرائیل و نووسیویه‌تی، بنیامین ناته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كه‌سایه‌تییه‌كی 'ئاژاوه‌گێڕی' هه‌یه. به‌هۆی ناته‌نیاهوو ئه‌مریكا چووه‌ته نێو ئه‌م جه‌نگه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌پێی داتاكان تائێستا ئه‌مریكا 17 ملیار دۆلاری له‌م جه‌نگه خه‌رج كردووه. هه‌روه‌ها 13 سه‌ربازی كوژراوه و ده‌یانی دیكه‌ش بریندارن.