تەندروستی عێراق هۆشداری لە شەپۆلێكی خۆڵبارین دەدات
شەپۆلی خۆڵبارینەکەی عێراق لێکەوتەی مەترسیداری لێکەوتەوە.
لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بۆ پارێزگاکانی عێراق، سەتان کەس تووشی نەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین کە وڵات بەخۆیەوە بینیوە، بەدواداچوونیان بۆ ڕێوشوێنەکانی فەرمانگە تەندروستییەکان لە بەغدا و پارێزگاکان کرد، هاوکات ئاماژەی بە پێویستی ئامادەباشی تەواو لە دامەزراوە تەندروستییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری بۆ هاووڵاتییان کرد.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تائێستا 226 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمارکراون و ئاماری وردی حاڵەتەکان لە کاتێکی دیکەدا بڵاودەکرێتەوە.
عەبدولحوسێن ئەلموسەوی، وەزیری تەندروستی جەختی لە گرنگی ئامادەکردنی هۆڵی فریاکەوتن، ئەمبوڵانس، دابینکردنی ئۆکسجین و دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست کردەوە، ئامادەیی کارمەندانی تەندروستی، پزیشکی، پەرستاری لە سەرجەم نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان بۆ وەرگرتنی حاڵەتەکانی خنکاندن و تەنگەنەفەسی زیاتر کرد.