زیاتر له 140 گووله هاوه‌ن له ئاوی ده‌ربه‌ندی ڕاپه‌ڕین ده‌رهێندرا

به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو، زیاتر له 140 گووله هاوه‌ن سه‌ر ئاو كه‌وتن
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین زیاتر له 140 گووله هاوه‌ن له ئاوی ده‌ربه‌ندی ڕاپه‌ڕین ده‌رهێندرا، كه مه‌ترسیدار بوون و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یان هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، زیاتر له 140 گووله هاوه‌ن لە سنووری کێلە سپیانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین و ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو بیندراوه و ئه‌و گووله هاوه‌نانه مه‌ترسیدار بوونه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و گووله هاوه‌نانه كۆن بوون و ئه‌ڵقه‌كه‌یان پێوه نه‌ماوه، كه ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یان هه‌بووه و مه‌ترسیدار بوونه.