داشکاندنی %20ـی کارەبا درێژکرایەوە
وەزارەتی کارەبا درێژکردنەوەی وادەی داشکاندی نرخی کارەبای ڕاگەیاند.
داشکاندنی %20ـی کارەبا لە ڕێگەی ئی پسوولە درێژکرایەوە، وەزارەتی کارەبا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، دوای وەستانی ئی پسوولە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بەهۆی کێشەی تەکنیکی خزمەتگوزارییەکان بەتەواوەتی وەستابوون ئەمڕۆ کەوتەوە کار.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە دا، ئەم کێشە تەکنیکییە ڕێگربووە لەوەی هاووڵاتییان سوودمەندبن لە پاڵپشتی 20٪ی لەسەر کۆی گشتی بڕی پسوولەی کارەبا، هەربۆیە ئەم دەستپێشخەرییە تاوەکو 24ـی 3ـی 2026 بەردەوام دەبێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە، بەشێک لە هاوبەشانی ماڵان دەکرێت ئەم بڕی پاڵپشتییە لەسەر شێوەی داشکاندن بۆیان بخرێتەڕوو لەسەر پسوولەی کارەبا بۆ مانگی داهاتوو.
سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی پڕۆژەی ئی پسوولەی لە پێناو کارئاسانی کردن بۆ هاووڵاتییان و پارەدان بە شێوەی دیجیتاڵی ڕاگەیاند.