پایتەخت

موجتەبا خامنەیی یەکەم پەیامی خۆی بڵاوکردەوە

موجتەبا خامنەیی یەکەم پەیامی خۆی بڵاوکردەوە
کورتە

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە یەکەم پەیامیدا هەڕەشەی تووند لە ئەمریکا دەکات و باسی تۆڵەکردنەوە دەکات.

دوای چوار ڕۆژ لە هەڵبژاردنی ڕابەری باڵای نوێی ئێران، لە یەکەم پەیامیدا هەڕەشەی تووند لە ئەمریکا و ئیسڕائیل دەکات.

لە ڕۆژی 9ـی 3ـی 2026، موجتەبا خامنەیی بە ڕابەری باڵای نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران دیاریکرا، دوای چوار ڕۆژ لە وەرگرتنی پۆستەکەی پەیامێکی تووندی دژی ئەمریکا و ئیسڕائیل بڵاوکرەوە.

پەیامی موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران:

-گەروی هورمز بەداخراوەیی دەمێنێتەوە.

-لە ڕێگەی میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی هەڵبژاردن بە ڕێبەری نوێی ئێران زانی.

-دانیشتن لەسەر کورسی خومەینی و خامنەیی بۆمن کارێکی ئاسان نییە.

- بەردەوام دەبین لە جەنگ و بوار بۆ دووژمن ناهێڵینەوە.

-راسپاردەمان بۆ وڵاتانی دراوسێ ئەوەیە بنکەکانی ئەمریکا دابخەن.

- تۆڵەی ئەو تاوانانە دەکەینەوە کە دوژمن بەرامبەر ئێمە کردی.

- جگە لە بنکەکانی ئەمریکا هیچ شوێنیكی دیکە ناکەینە ئامانج.

- بەرەی مقاوەمە بەشێکە لە شۆڕشی ئیسلامی و لێی جیاناکرێتەوە.

- بەهەر جۆرێک بێت قەرەبوو لە دوژمن وەردەگرینەوە.

- تاوەکو بە تەواوی تۆڵە دەکەینەوە ئەم دۆسیەیە کراوە دەبێت.

- دەستبەرداری خوێنی شەهیدەکانمان نابین و تۆڵەیان دەکەینەوە.

- هەوڵەکانی دابەشکردنی وڵاتمان پووچەڵ کردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەشێک لە میدیاکانی جیهان باسیان لە برینداربوونی موجتەبا خامنەیی دەکرد، کە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر ماڵی عەلی خامنەیی بریندار بووە.

12 ئازار 2026 16:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026