بە فەرمی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕاگەیاندرا
موجتەبا خامنەیی بریندارە و بەرپرسانی باڵای ئێران زانیاری نوێ لەسەر تەندروستی رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرا دەکەن
دوای چەندین رۆژ لە هەواڵی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، کەمێک پێش ئێستا بەرپرسانی حکومەتی ئێران بە فەرمی برینداربوونی رێبەری نوێی ئێرانیان ئاشکرا کرد.
کەمێک پێش ئێستا ئیسماعیل بەغایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی بریندار بوونی موجتەبا خامنەیی، ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پشتڕاستکردەوە و گوتی؛ "ئێستا تەندروستی باشە."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لەبارەی یەکەم دەرکەت و یەکەم وتاری ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی یەکەم وتاری پێشکەش دەکات، چونکە ئێستا بەهۆی تەندروستی و سەلامەتی گیانی، ناتوانێت لە شوێنی گشتی ئامادە بێت.
لەبارەی چۆنیەتی دەستنیشانکردنی موجتەبا خامنەیی وەکو ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: " چەندین بەربژێر کێبڕکێیان لەسەر پۆستی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرد، بەڵام ئەنجوومەنی پسپۆڕان موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی ڕابەری پێشووی ئێرانیان بە باشترین بەربژێرزانی و بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانیان کرد."
هەواڵی بریندار بوونی موجتەبا خامنەیی لە کاتێکدایە، پێش چەند رۆژێک میدیاکانی ئەمریکا برینداربوونی ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان ڕاگەیاندبوو، بەڵام هیچ بەرپرسێکی ئێرانی ئەو زانیارییەی پشتڕاستنەکردبوویەوە.