پایتەخت

مەزڵووم عەبدی لەبارەی کوژرانی عەلا ئەمین: لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەم تاوانە دەکرێت

مەزڵووم عەبدی لەبارەی کوژرانی عەلا ئەمین: لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەم تاوانە دەکرێت
کورتە

مەزڵووم عەبدی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بێلایەن بۆ تاوانی کوژرانی عەلا ئەمین دروست دەکات

عەلا ئەمین لە زیندانی هێزەکانی ئاسایش لە ڕۆژئاڤا گیانی لەدەستدا، مەزڵووم عەبدی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بێلایەن بۆ تاوانەکە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە ئێکس نووسیویەتی: "ئەو هێرشەی کە خێمەی ماتەمینی هاوڵاتی عەلا ئەمین لە قامیشلۆ کردە ئامانج، بە کردەوەیەکی تێکدەر دادەنرێت، و پشتڕاستی دەکەینەوە کە لایەنی جێبەجێکار بێ وەستان بەدوای تاوانباراندا دەگەڕێت و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".

 

عەلا ئەمین پاش مانەوەی شەش مانگ لە زیندانی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاڤا گیانی لەدەستدا.

 

مەزڵووم عەبدی ئاشکرای دەکات، لێژنەی لێکۆڵینەوەی بێلایەن بۆ دیاریکردنی بارودۆخی تاوانەکە پێکهێندراوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکرێت و بەشێوەیەکی شەفافانە لەگەڵ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

 

دوای ڕاستەکردنەوەی تەرمی عەلا ئەمین بە کەسوکاری و دانانی پرسە، ژمارەیەک کەس بەهۆکارێکی نادیار هەستان بە سووتاندنی خێمەی پرسەکەی.

 

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دووپاتی کردەوە: "ئێمە پابەندبوونی تەواومان دووپات دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی کە بەشدارن و بەرپرسیارن لەم تاوانە، بەبێ گوێدانە پەیوەندییەکانیان".

 

عەلا ئەمین، گەنجێکی تەمەن 33 ساڵان خەڵکی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاڤای کوردستانە پاش 13 گەڕانەوەی لە سوید بەمەبەستی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایش لە قامیشلۆ ماوەی شەش مانگ دەستگیرکرابوو، هەر لە زیندان کە دەگووترێت 'لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستداوە'.

 

مەزڵووم عەبدی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەی و دەکات، بەڵێنی بەدیهێنانی دادپەروەری لەو پرسە دەدات.

 

بەگووتەی کەسوکاری عەلا ئەمین، کوڕەکەیان لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە و لە کاتی وەرگرتنەوەی تەرمەکەیدا بە چاوی خۆیان شوێنەواری شکاوییان لە لووت و سەریدا بینیوە و نیشانەکانی تێکچوون و هەڵاوسان بە جەستەیەوە بینیوە.

11 ئازار 2026 19:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026