خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان درێژ كرایه‌وه

لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی شۆفێران، بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی خۆناساندنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدل ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه، لەبەر بەرژەوەندی شۆفێرانی ئازیزی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان، بڕیاردرا به درێژكردنەوەی ماوەی خۆناساندنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان لە ڕێككه‌وتی 15ی 7 تاوەكو 15ی 8ی 2025.
له بڵاوكراوه‌كه به وردی ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، سەبارەت بە خۆناساندنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجوڵ، لەبەر بەرژەوەندی شۆفێرانی ئازیزی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و پێڕاگەیشتنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و بۆ خۆناساندنیان، بڕیارماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی خۆناساندن لە ڕێككه‌وتی 15ی 7 تاوەكو 15ی 8ی 2025 بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك.