پایتەخت

موجتەبا خامنەیی دوو باڵەخانەی بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند لە لەندەن کڕیوە

موجتەبا خامنەیی دوو باڵەخانەی بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند لە لەندەن کڕیوە
کورتە

پێگەیەکی بەڕیتانی زانیارییەکی شۆکهێنەر لەسەر موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای نوێی ئێران ئاشکرا دەکات، کە لە وڵاتی بەڕیتانیا لە تەنیشت باڵیۆزخانەی ئیسرائیل باڵەخانەی کڕیوە.

ڕێبەری باڵای نوێی ئێران لە ڕێگەی کەسێکەوە، کە لەلایەن حکومەتی بەڕیتانیا بە تۆمەتی "گەندەڵی" سزا دراوە، ملیۆنان پاوەند لە وڵاتەکە بە باڵەخانە داوە.

 

پێگەی تێلیگرافی بەریتانی ئاشكرای کردووە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای نوێی ئێران لە ڕێگەی کەسێکی سەرمایەدارەوە بەناوی (عەلی ئەنساری) دوو باڵەخانەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەهای 35 ملیۆن پاوەند کڕیوە.

 

بەگوێرەی ئەم پێگە بەریتانییە، عەلی ئەنساری باڵەخانەیەکی لە ساڵای 2014 بە 16 ملیۆن پاوەند و ئەوەی دیکەش لە ساڵی 2016 بە 19 ملیۆن پاوەند کڕیوە، بەهای هەردووکیان لە ئێستادا بە نزیکەی 50 ملیۆن پاوەند دەخەملێندرێن. شوێنی باڵەخانەکان دەکەونە تەنیشت باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە وڵاتەکە.

 

عەلی ئەنساری لە مانگی ئۆکتۆبەری پار ساڵ لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بەتۆمەتی یارمەتیدانی دارایی سوپای پاسداران سزا دراوە. حکومەتی بەریتانیا ناوبراویان بە "گەندەڵ" لە قەڵەم داوە و هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی سەرمایەکەی خستووەتە گەڕ، جگە لەمەش دەیانەوێت بەیەکجاری مۆڵەتی گەشتکردنی بۆ وڵاتەکە لێ قەدەغە بکەن.

 

عەلی ئەنساری تەمەنی 57 ساڵە و خاوەن پاسپۆرتی ئێران، قوبرس، سانت کیتس و نیڤیس لەگەڵ کاریبیە. لە ساڵی 2013 بە دامەزراندنی بانکی "ئایاندە" لە ئێران سەروەت و سامانەکەی پەیدا کردووە. ساڵی ڕابردوو بانکی ناوەندی ئێران مۆڵەتی کارکردنی لە بانکەکە هەڵوەشاندەوە چونکە بەهۆی "گەندەڵییەوە" زیانێکی گەورە گەیاندووە.

10 ئازار 2026 23:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026