پایتەخت

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر: بۆ هەر ئەمپێرێک 10 هەزار دینار وەردەگیرێت

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر: بۆ هەر ئەمپێرێک 10 هەزار دینار وەردەگیرێت
کورتە

لە هەولێر 10 هەزار دینار بۆ هەر ئەپێرێکی مۆلیدە وەردەگیرێت

دوای وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بڕیاردراوە لەبەرامبەر کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری هەولێر 10 هەزار دینار بۆ هەر ئەپێرێک وەردەگیرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە دوای وەستانی بەرهەمهێنانی وێستگەی غازی کۆرمۆر گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانی درووستبووە، بۆ جاری دووەمین دوای کۆبوونەوەی ز پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەن بڕیاردرا، بۆ هەر ئەمێرێک بڕی  10 هەزار دینارلە بەرامبەر 200 کاتژمێر کارەبا لە هاووڵاتییان وەربگیرێت.

 

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، پێدانی کارەبا بۆ ماوەی 20 ڕۆژە  تاکو 1ـی 4ـی 2026، لە ئەگەری چاککبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتیمانی لەوماوەیەدا، کارکردنی مۆلیدەکان ڕادەگیرێت.

 

لە درێژەی بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر هاتووە،  خاوەن مۆلیدەکان ئەو کاتژمێرانەی کە ماوە دەبێتە قەرز لەسەریان بۆ جاری تر لە بەرامبەریدا دەبێت کارەبا بدەنەوە بە هاوولاتییان لە بڕی ئەو پارەیەی وەرگیراوە.

10 ئازار 2026 23:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026