پایتەخت

مەسرور بارزانی و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان قسەیان کرد

 مەسرور بارزانی و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان قسەیان کرد
کورتە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەکەن

 

مەسرور بارزانی و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان قسەیان کرد و هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتیان لە هەولێر کرد.

 

کەمێک لەمەوبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی تەلەفۆنەکەی خستەڕوو، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشی شەوی ڕابردووی سەر کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتیان لە هەولێر کرد، دووپاتیان کردەوە ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، لە پەیوەدنییەکەدا گرنگی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتیان خستەڕوو.


مەسرور بارزانی ڕوونیکردەوە، هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی نێردە دیپلوماتییەکان.

 

لای خۆیەوە، سەرۆکی ئیمارات پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

10 ئازار 2026 22:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026