نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات له ههرێمى كوردستان دەکات
نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کرد
شەوی ڕابردوو لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات له ههرێمى كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کرد.
ئێوارهى ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو ئەنجام دا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە دەخاتەڕوو، کە نێچیرڤان بارزانی بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی لەلایەن گروپە لەیاسا دەرچووەکانى عێراقەوە کرایە سەر شاری هەولێر کرد، تیاییدا کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات له ههرێمى كوردستان به ئامانج گيرا و زيانى بهركهوت.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسیاريەتيی خۆی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات و هەنگاوی جددی بنێت بۆ ڕێگریکردن لەو گروپانە و دەستگیرکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تێکدەرانە بکات.
هاوکات، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی دەوڵەتی ئیمارات بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.