پایتەخت

عەلی خامنەیی؛ لە هەڕەشەوە بۆ ژێر گڵ

کورتە

خۆشی و ناخۆشی کوژرانی خامنەیی

سەرەنجام ئاواتی بەشێکی زۆر لە گەلانی ئێران بە کوشتنی ڕێبەری باڵای ڕژێمی ئێران، عەلی خامنەیی هاتە دی. شادی و خۆشحاڵی ئێرانییەکان سەرانسەری ئێران و جیهانی گرتووەتەوە و بە دانس و سەما، دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن.

 

ئەمە قسەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، ئەو پێی وابوو ئەگەر لەسەر قسەی خۆی بمێنێتەوە، ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ حکومەتەکەی ڕێک دەکەون، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمریکا و ئیسرائیل دانووستانیان پێ کردن و شەڕیشیان پێ فرۆشتن، شەڕێکی گەورە کە بە نرخی گیانی خۆی و چەندین فەرماندەی پلە باڵای سوپاکەی تەواو بوو. 

 

عەلی خامنەیی لەدایکبووی ساڵی 1939 لە شاری مەشهەدی ئێران بوو، خوێندنی ئاینیی شیعەی تەواو کردووە، ئەو ڕابردوویەکی پڕ لە شەڕ و کوشتنی ئەو کەسانەی هەبوو، کە جیاواز لە بیر و بۆچوونی خۆی بیریان دەکردەوە و لەگەڵ دەسەڵاتەکەی نەبوون. 

 

ئەو لە ساڵی 1989 ڕێبەرایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتووەتە دەست، بەردەوام بوو لە ڕێکخستنی سوپای پاسداران بۆ دەست بەسەرداگرتنی یەکجاریی هەموو بەشە ئابووری و سیاسییەکانی ئێران، خامنەیی بە یەکێک لە گەورە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە دادەنرا، سەرۆکایەتی گشتیی حکومەت، سەرجەم هێزە چەکدارەکان و دەزگای دادی ئێرانی دەکرد. 

 

لەئێستادا و دوای کوژرانی خامنەیی لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە، دۆخی ناوخۆی ئێران چی دیکە وەکو پێشتر نییە و چاوەڕوانی ڕووداو و گۆڕانکاریی گەورەتر دەکرێت.

10 ئازار 2026 15:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026