مریشکی زیندوو بخۆین یان نا؟
بازرگانە هەلپەرستەکان ئەمجارە پەلاماری بەرهەمە پەلەوەرییەکان دەدەن
بازرگانە هەلپەرستەکان ئەمجارە پەلاماری بەرهەمە پەلەوەرییەکان دەدەن
لە پیلانێکی نوێدا، کۆمەڵێک بازرگانی هەلپەرست، کە هیچ گرنگییەک بە نیشتمان و هەوڵی چەندین ساڵەی هاووڵاتیان نادەن، پڕوپاگەندەیان دژی بەرهەمە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و لەپێناو قازانجی خۆیان و بەبێ هیچ بەڵگەیەک گوتوویانە، بەرهەمە پەلەوەرییەکانی هەرێم و بەتایبەت مریشکی دەواجینەکان، ژەهر و دەرمانی زیانبەخشی تێدایە و خەڵک تووشی شێرپەنجە و نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەکات، باشترە مریشکی بەستووی وڵاتانی دیکە بەکاربهێنین و لەم نەخۆشییانە دوور بین.
ئەم پڕوپاگەندانە تەنیا بەشی 24 کاتژمێری کرد و ئاشکرا بوو، کە ئەوانە کۆمەڵێک بازرگانی هەلپەرست بوونە و بۆ ئەوەی قازانجی زیاتر لە هاوردەی مریشکی بەستوو بکەن، لە هەندێک ڕێگەی دیارەوە دژی بەرهەمە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان درۆ و ناڕاستییان بڵاو کردووەتەوە، ئەم هەوڵانە لەکاتێکدایە کە بێجگە لە کابینەی نۆیەم، هەزاران هاووڵاتی بە چەندین ساڵ لە هەوڵی گەشەدان بە بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم بوون، تاوەکو بتوانن وەکو ئەم ڕۆژانە، لە ڕووی خۆبژێوییەوە بەتوانا بن و جیا لەوەش هەرێمی کوردستان بگەیێننە ئەو ئاستەی، کە بتوانێت 30%ـی بەرهەمی پەلەوەریی عێراقیش دابین بکات، جیا لەوەش هەوڵ دراوە ئەم بەرهەمانە کە بە باشترین کوالێتییەوە ئامادە کراون، هەناردەی وڵاتانی ناوچەکە و لەوانەش ئیمارات بکرێن.
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە، بازرگان و کەسانی هەلپەرست ناتوانن بە بیانووی جۆراوجۆر فێڵ لە خەڵک بکەن و گیرفانی خۆیان بە درۆ و بانگەشەی ناڕاست پڕ بکەن، لەڕاستیدا هەوڵی بێوچان و ماندوو بوونی دڵسۆزانی هەرێمی کوردستان گەشە بە بەرهەمە ناوخۆییەکان دەدات و دەستی ڕەشی بازرگانانی هەلپەرست تا دێت کورت و کورتتر دەبێتەوە.