پایتەخت

لە شەڕی 10 ڕۆژەی ناوچەکە هەزاران کەس کوژراون

لە شەڕی 10 ڕۆژەی ناوچەکە  هەزاران کەس کوژراون
کورتە

بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان هەزاران هاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی

تا دێت ململانێی و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران چڕتر دەبێتەوە، بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان هەزاران هاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی، هەرێمی کوردستانیش چەند شەهیدێکی داوە.

 

لە ڕۆژی 28ـی 2ـی 2026، ئەمریکا و ئیسڕائیل هێرشی مووشەکیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسدارانی وڵاتی ئێران دەستپێکرد.

 

لە کاردانەوەی هێرشەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی درۆنی و مووشەکی کردە سەر ئیسڕائیل و ئەو وڵاتانەی بنکەی سەربازی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای لێیە لەوانە (ئیمارات، بەحرەین، عێراق و هەرێمی کوردستان، ئازەربایجان).

 

بەپێی سەرچاوەکان، بەهۆی جەنگی 10 ڕۆژە زیاتر لە 1,600 کەس کوژراون و زیاتر لە 14 هەزار کەسیش برینداربوون، هەروەها زۆرترین کوژراو لە وڵاتی ئێرانە کە 1,255 کەسە.

 

هاوکات، هەرێمی کوردستان پریشکی ئاگرەکەی پێکەوتووە و لە ئەنجامی هێرشی درۆنی و مووشەکی لەلایەن ئێران و گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق بۆ سەر شاری هەولێر و سلێمانی 2 کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

10 ئازار 2026 02:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026