پایتەخت

حەشدی شەعبی لە قەڵعەی هەرکییەکانی موسڵ بەئامانج گیرا

حەشدی شەعبی لە قەڵعەی هەرکییەکانی موسڵ بەئامانج گیرا
کورتە

قەڵعەی هەرکییەکان لە موسڵ بۆردوومان کرا

 

بەپێی زانیاری تایبەتی پایتەخت میدیا قەڵعەی هەرکییەکان لە شاری موسڵ کە لیوایەکی حەشدی شەعبی تیاییدان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردوومان کرا.

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لیوای 30ـی حەشدی شەعبییان لە قەڵعەی هەرکییەکانی شاری موسڵ بۆردوومان کرد.

 

سەرچاوەیەک بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ژمارەیەک لە سەربازانی حەشدی شەعبی کوژراون و دەیان برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

حەشدی شەعبی لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی داعش لە موسڵ دەستیان بەسەر قەڵعەی هەرکییەکان دا گرت، کە زیاتر لە 5 هەزار هەرکی نیشتەجێی قەڵعەکە بوون.

 

بەپێی زانیارییەکان، هەرکییەکانی ماددی 140 لە دوای ساڵی نەوەتەکان لە قەڵعەی موسڵ نیشتەجێکران، هەروەها دوای داگیرکردنی قەڵعەکەیان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئاوەرەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوون.

10 ئازار 2026 01:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026