پایتەخت

سبەی مووچەخۆران لە ڕێگەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن

سبەی مووچەخۆران لە ڕێگەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن
کورتە

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانترین شێوە مووچەکانیان لە ڕێگەی 'هەژماری من' دەکەوێتە بەر دەست

 

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانترین شێوە مووچەکانیان لە ڕێگەی 'هەژماری من' دەکەوێتە بەر دەست، سبەی هەزاران فەرمانبەر مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

 

پڕۆژەی هەژماری من بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە مووچەی مانگی شوبات بەشێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان دابەش دەکرێت.

 

بۆ مانگی شوبات (722,100) فەرمانبەر مووچەکانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی وەردەگرن، بەگوێرەی دابەشبوونی جوگرافی بەم شێوەیە دەبێت هەولێر( 353,331)، سلێمانی (185,542)، دهۆک (175,262)، هەڵەبجە (7,971).

 

بەپێی ئاماری پڕۆژەی هەژماری من زیاتر لە 900 هەزار کەس سوودمەندن، 722 هەزار فەرمانبەر لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، هەروەها زیاتر لە 740 هەزار کارت دابەشکراون.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکات.

09 ئازار 2026 21:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026