پایتەخت

ئەمریکا موجتەبا خامنەیی دەکوژێت؟

ئەمریکا موجتەبا خامنەیی دەکوژێت؟
کورتە

دۆناڵد ترەمپ دڵخۆش نییە بە هەڵبژاردنی کوڕی عەلی خامنەیی

 

دوای دیاریکردنی موجتەبا خامنەیی بە ڕێبەری باڵای نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، دۆناڵد ترەمپ دڵخۆش نییە بە هەڵبژاردنی کوڕی عەلی خامنەیی بەڵکو دەیوسیت خۆی ڕەزامەند بێت لە دیاریکردنی ڕێبەری نوێ.

 

شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران، موجتەبا خامنەیی، کوڕی دووەمی عەلی خامنەییان بە ڕێبەری باڵای نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژارد.

 

دوای کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای پێشووتری کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسڕائیل، دۆناڵد ترەمپ لەسەر دیاریکردنی رێبەری نوێی ئێران ڕایگەیاندبوو، کە دەبێت واشنتۆن ڕەزامەند بێت بە دیاریکردنی ڕێبەری نوێ.

 

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر دیاریکردنی موجتەبا خامنەیی ڕایگەیاند، دڵخۆش نییە بە هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی ئێران و دەبینن کە چی روودەدات (وەک ئاماژەیەکە بۆ هەڕەشەکردن لە موجتەبا خامنەیی).

 

پێشووتریش ترەمپ لەسەر موجتەبا خامنەیی، کوڕی دووەمی عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوە دابوو: "کوڕەکەی خامنەییم پێ پەسند نییە و کەسێکمان دەوێت کە ئاشتی و ئارامی بۆ ئێران بگەڕێنێتەوە".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، جەنگی ئەمریکا و ئیسڕائیل و ئێران ماوەی 10 ڕۆژە بەردەوامە و لە ئێستادا چارەنووسی ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران دیار نییە کە هاوشێوەی باوکی دەبێت یاخود دەچێتە ژێرباری ڕێککەوتن.

09 ئازار 2026 19:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026