ڕێکارییەکانی گومرگی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەهەمان میکانیزمی پێشوو جێبەجێ دەکرێت
وەزارەتی دارایی بڵاوکراوەیەکەی دەستەی گومرگەکانی عێراق سەبارەت بە وەرگرتنی ڕسومات و باج رەتدەکاتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەیەکەی دەستەی گومرگەکانی عێراق سەبارەت بە وەرگرتنی ڕسومات و باج رەتدەکاتەوەو دەڵێت: "پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە".
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی دەستەی گومرگەکانی عێراق کە لەپێگەی ئەلیکترۆنی دەستەکە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە شمولی بابەتەکانی خۆراک و دەرمان لە چوارچێوەی سیستەمی ئەسیکۆدا و وەرگرتنی ڕەسم و باج بۆ حسابی گومرگەکانی عێراق یاخود باجەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کە لە ڕێگای (البیان المسبق) بۆ ماوەی سێ مانگ کە لە 31ـی 5ـی 2026 کۆتایی دێت.
وەزارەتی دارایی سەرجەم بازرگانان و کۆمپانیاکان ڕوون دەکاتەوە، ئەو بڵاوکراوەیە پێچەوانەی خاڵی هەشتە، لە بڕیاری ژمارە 569ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵە کە ئاماژە بەوە دەدات وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی لەو نوسینگە گومرگیانە دەبێت کە کەل و پەل و کاڵاکانی لێوە هاوردە دەکرێت ،وە هەروەها لەم بڕیارەیان هیچ جۆرە هەماهەنگییەکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکردووە.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و خۆراک دڵنیا دەکاتەوە، کەڕێکارەکان لە گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەهەمان میکانیزمی پێشوو جێبەجێ دەکرێت لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان .