وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هێرشە درۆنییەکانی بە کردەوەی تیرۆرستی لە قەڵەم دا

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشە درۆنییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی بڵاوکردەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هێرشە درۆنییەکانی بە کردەوەی تیرۆرستی لە قەڵەم دا
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشە درۆنییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بە تووندی ئیدانەی کرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا هاتووە، بەتووندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ ئێوارە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر و بەرەبەیانی ئەمڕۆش کاتژمێر 7:00ـی بەیانی، هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتیی سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆک، هاوکات کەمتر لە کاتژمێرێک لەمەوبەر درۆنێک لە ناحیەی تەکیە کەوتە خوارەوە و بەر شاخێک کەوت.