په‌یامێكی خێرا له ئه‌مریكا و 6 وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ ئێران
7 وڵاتی جیهان دژی هێرش و په‌لاماره‌كانی 'ئێران' بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شییان بڵاوكرده‌وه
ئه‌مریكا و 6 وڵاتی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاندراوێكی خێرایان له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگ بڵاوكرده‌وه. هۆشداری به ئێران ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن، به‌خێرایی بوه‌ستێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا، سعودییە، بەحرەین، ئوردن، قه‌ته‌ر، ئیمارات و کوەیت له ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش هۆشدارییان به ئێران دا و ئاشكرایان كرد، ئه‌و هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات، زۆر خراپ و مه‌ترسیداره. هاووڵاتی مه‌ده‌نی به ئامانج گیراوه و سه‌روه‌ری خاكی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشێلكراوه.
له ڕاگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌كه نووسراوه، ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ئێران زۆر مه‌ترسیدارن، به ته‌واوی كرده‌كه 'سه‌ركێشی'ییه و هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری. ده‌بێت ئه‌م هێرشانه بوه‌ستێندرێت و ناكرێت دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت.
هه‌روه‌ها، ئه‌و وڵاتانه به مافی خۆیان ده‌زانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و ئاماژه‌یان به‌وه داوه، به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی به‌رگری له هاووڵاتییان و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كانمان ده‌كه‌ین. به مافی خۆمان ده‌زانین، له‌كاتی هێشره‌كان 'به‌رگری' بكه‌ین و وه‌ڵام و به‌رپه‌رچی بده‌ینه‌وه.