یه‌كگرتوو داوایه‌ك له ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كات
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له ئێران به بۆنه‌ی تیرۆركردنی خامنه‌یی ده‌كات
یه‌كگرتووی ئیسلامی داوا له ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كات، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران ڕابگرن. هه‌روه‌ها به فراوانبوونی جه‌نگ به 'پێشهاتێكی مه‌ترسیدار' ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا بەم شێوە بەرفراوانە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشێلکردنی گەورەی یاسا و پەیماننامە نێودەڵەتییەکانه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ئه‌و پارته ئیسلامییه فراوانبوونی بەرەی شەڕ بە پێشهاتێکی مەترسیدار دەبینێت. داوا ده‌كات، ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ئێران بچنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و بیر له چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بكه‌نه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ده‌ڵێت: خوازیارین لەمە زیاتر جەنگەکە تەشەنە نەستێنێت و شەڕەکە ڕابگیرێت.
له كۆتاییدا نووسراوه، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاسته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبۆنەی تیرۆرکردنی ئایەتوڵڵا عەلی خامنه‌یی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین.