ئیسرائیل به هێزی زه‌مینیی هێرش ده‌كاته سه‌ر لوبنان
ناوچه‌كه ده‌كوڵێت و جه‌نگ فراوانتر ده‌بێت
سوپای ئیسرائیل پانتایی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حزبوڵای لوبنان فراونتر ده‌كات. ده‌یه‌وێت به له ڕێگه‌ی زه‌مینی ئامانجه‌كانی له وڵاته‌كه بپێكێت.
ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كان و پرۆسه‌ی به ئامانج گرتنی حزبوڵای لوبنان، چڕتر و فراوانتر ده‌كه‌ین. له‌پێناو، پاراستنی زیاتری دانیشتووانی باكوور هێرشه‌كان ده‌ستیپێكردووه و تا به‌دیهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كانیش درێژه‌ی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له یه‌ك كاتدا سه‌دان فڕۆكه‌ی ئیسرائیل بۆردوومانی فراوانی ئێران و لوبنان ده‌كات. حزبوڵای لوبنان هه‌ڵه‌ی كرد، به قوڕسی باجه‌كه‌ی ده‌دات.
له كۆتاییدا مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر فراوان بوونی جه‌نگ ئاشكرا كرد و گوتی: بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ین. هه‌م هێرشی ئاسمانی، هه‌م هێرشی زه‌مینی. پلانمان داناوه تا له‌ڕێگه‌ی هێز و له‌شكره‌وه هێرش بكه‌ینه سه‌ر حزبوڵای لوبنان، گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه زۆره.